Skip to the content
Menu

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (٦)ی ئاساییی خولى به‌هاره‌ ڕۆژی ٢٠٢٢/٦/١٥

به‌رنامه‌ی كار

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (٢٠) و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢) و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٦)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (١٠)ی بەیانی ڕۆژی چوار شەممە ڕێكه‌وتی ٢٠٢٢/٦/١٥ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

* خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژە یاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

  1. پێشنیازە یاسای (بەركاركردن و هەمواركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكترۆنیەكان ژمارە (٧٨)ی ساڵی٢٠١٢).
  2. پڕۆژە یاسای (وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ـ عێراق).
  3. پڕۆژە یاسای (دەستەی متمانە بەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).