Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی سه‌ردانی نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی له‌ زاخۆ كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٦/٢٨، د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ كرد و له‌لایه‌ن پەرلەمانتار حیكمه‌ت محه‌مه‌د، لێپرسراوی نووسینگە و پەرلەمانتارانی سنووری دەڤەری زاخۆ، پێشوازیی لێكرا.
مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه‌ بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوونه‌ له‌ كاروباری نووسینگه‌كه‌ له‌ به‌دواداچوون و گه‌یاندنی سكاڵا و داواكارییه‌كانی هاووڵاتییان به‌ لێژنه‌كانی په‌رله‌مان له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و نووسینگانه‌وه‌ و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ قایمقامییه‌ت و ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆی زاخۆ كه‌ كاروبارى هاووڵاتییان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.
د. هێمن هه‌ورامی، وێڕای گه‌یاندنی سوپاس و پێزانینی خۆی به‌لێپرسراو و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌ سنووره‌كه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌رك و ماندووبوونه‌یان و نوێنه‌رایه‌تیكردنی په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كی باش، هیوای خواست له‌ ئاینده‌دا ڕۆڵی باشتر ببینن له‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌ت و له‌ نزیكه‌وه‌ گوێگرتن لە كێشه‌ و داواكارییه‌كانی هاووڵاتییان له‌و سنووره‌.