له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا
خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای گه‌شتوگوزار كرا و ژماره‌یه‌ك پێشنیازه‌یاسا و پڕۆژه‌یاساش په‌سندكران
سه‌عات ١٠ى به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/٦/٢٢، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (٧)ى ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ناوى خوا و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، پاشان منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه و پوخته‌ى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مان و ناوى ئاماده‌نه‌بووانی دانیشتنی پێشوو و كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه هه‌میشه‌ییه‌كان به‌مۆڵه‌ت و بێ مۆڵه‌ت خوێنده‌وه.
به‌ئاماژه‌دان به ماده‌ی (٤٨) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشنیازی ئالوگۆڕكردن له ڕیزبه‌ندیی خاڵه‌كانی یه‌كه‌م و شه‌شه‌می به‌رنامه‌ی كارى خسته ده‌نگدانه‌وه و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا و به‌مجۆره به‌پێی ئه‌و خاڵه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتار (كاروان عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدوڵا) له ئه‌ندامیه‌تیی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندى كوردستانی و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتار (سه‌روان محه‌مه‌د عه‌لی) له ئه‌نمدامیه‌تیی لێژنه‌ی كاروبارى په‌رله‌مان و سكاڵا به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سندكران.
به‌پێی خاڵی دووه‌ىمی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه كه بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساكانی (هه‌موارى یه‌كه‌می یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان-عێراق، هه‌موارى یه‌كه‌می یاسای نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ كرا و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ئاراسته‌ی لێژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كردن.
به‌پێی خاڵی سێیه‌می به‌رنامه‌ی كاریش كه بریتی بوو له ده‌نگدان له‌سه‌ر چه‌ند پێشنیازه‌یاسا و پڕۆژه‌یاسایه‌ك كه له چوار بڕگه پێكهاتبوو، هه‌ریه‌ك له پێشنیازه‌یاساكانی (هه‌موارى جێبه‌جێكردنی یاسای چاودێریی نه‌وجه‌وانان، ژماره ٧٦ی ساڵی ١٩٨٣، به‌ركاركردن و هه‌موارى یاسای گرتنی مایه‌ی قاچاغ و قه‌ده‌غه‌كراو بۆ ئالوگۆڕكردن له بازاڕه نێوخۆییه‌كان، ژماره ١٨ی ساڵی ٢٠٠٨ی هه‌مواركراو) و پڕۆژه‌یاساكانی (ده‌سته‌ی متمانه‌به‌خشین به دامه‌زراوه‌كان و پرۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له له هه‌رێمی كوردستان-عێراق، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، ڕاپۆرتی ده‌نگدانى لێژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند به هه‌ریه‌كێك له‌و پێشنیازه‌یاسا و پڕۆژه‌یاسایانه به‌ڕه‌چاوكردن و جێكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌می ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له دانیشتنه‌كانی پێشووتردا له كاتی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می ئه‌و پێشنیازه‌یاسا و پڕۆژه‌یاسایانه خرابوونه ڕوو، دوای ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌مى ئه‌و پێشنیازانه‌ى كه بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ك له ماده‌كانی ئه‌و پێشنیازه‌یاسا و پڕۆژه‌یاسایانه به‌پێشنیازى لێژنه هاوبه‌شه‌كانیشه‌وه كه هه‌بوون، به ناوونیشان و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنیان و كۆى یاساكان به جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه په‌سندكران.
به‌پێی خاڵی چواره‌می به‌رنامه‌ی كاریش، كه بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، كه به ئاماده‌بوونى ساسان عه‌ونى، وه‌زیرى شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و د. ڤالا فه‌رید، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، ڕاپۆرتی لێژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، كه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه ڕاستاندنی بۆ كرابوو، به ده‌نگی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كرایه بنه‌ما بۆ گفتوگۆكردن و به‌مجۆره له‌لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه، ناوونیشان و ماده به ماده و بڕگه به بڕگه‌ی ڕاپۆرته‌كه و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنى پێشنیازەیاساكه و خوێندرانه‌وه و خشته‌ی ڕه‌سم و كرێی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ساڵانه بۆ شوێنه گه‌شتارییه‌كان كه وه‌ك پاشكۆیه‌ك هاوپێچى ڕاپۆرته‌كه كرابوو، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و وه‌زیرى شاره‌وانییه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى ماده و بڕگه‌كانی ڕاپۆرته‌كه و خشته‌ی كرێ و ڕسوماته‌كان خرانه‌ڕوو، بۆئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه ڕاپۆرتی ده‌نگدانی له‌سه‌ر ئاماده بكرێت به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان.
شایانی باسه مه‌به‌ست له ده‌رچوواندنی ئه‌و یاسایه به له‌به‌رچاوگرتن و گرنگیی گه‌شتوگوزار له فره‌كردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات له هه‌رێم و ئه‌و ڕه‌هه‌ندانه‌ى له ناساندنی شوناسی شارستانی و كلتوورى ڕ‌ۆشنبیرى و ده‌ستكه‌وتی ته‌لارسازیی گه‌لی كوردستان هه‌یه‌تی، هه‌روه‌ها بۆ جه‌ختكردنه‌وه له گرنگیی پلاندانان و كاركردن له‌سه‌ر پیاده‌كردنی ستراتیجییه‌تێكی ڕوون بۆ كاراكردنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار و به‌شداریكردنی له گه‌شه‌پێدانی ئابوورىى نیشتیمانیدا.
به‌مجۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به دانیشتنه‌كه هێنا و ڕایگه‌یاند: "سبه‌ی سه‌عات ١٠ى به‌یانی درێژه به دانیشته‌كه‌مان ده‌ده‌ین".