د. هێمن هەورامی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کرد
ئەمڕۆ دووشەممە ۲۰۲۲/٦/۲۰ د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازی لە فەهمی بورهان سەرۆکی نوێی دەستەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم کرد.
لە دیدارێکدا کە زانا مەلا خالید سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی ئامادەیبوو، د. هێمن هەورامی وێڕای پیرۆزبایی لە سەرۆکی دەستەی ناوچەکوردستانییەکان بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستەکەیدا، دۆخی ناوچە کوردستانییەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم ئاسایی کردنەوەی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و کێشە و گرفتەکانی خەڵکی ئەو سنورانە تاوتوێکران، و جەخت لەکاری پێکەوەیی و هەماهەنگی نێوان لێژنەی ناوچەکورستانییەکانی پەرلەمان و دەستەکە کرایەوە.
لەکۆتایی دیدارەکەدا د. هێمن هەورامی ئاماژەی بە هەوڵە بەردەوامەکانی پەرلەمانی کوردستان دا لە ڕێگەی لێژنەی ناوچە کوردستانییەکان لەپەرلەمان بۆ چاودێری و بەدواداچوون و ڕێگری کردن لە تەعریب کردنی ئەو ناوچانە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.