Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی سه‌ردانی ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆی زاخۆى كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٦/٢٨، شاندێكی باڵاى په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د. هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌ سنووره‌كه‌ یاوەری بوون، سه‌ردانی ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆی زاخۆى كرد ، و له‌لایه‌ن گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیارى ئیداره‌كه‌وه‌ پێشوازیی لێكرا.

له‌ دیدارێكدا جەخت لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوون و پێشخستنی کاروباری خزمەتگوزارییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كرایه‌وه‌، و لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەکەوە شێوازی بەڕێوەبردنی کارەکانی ئیدارەکە بۆ بەرژەوەندی گشتی خەڵکی زاخۆ خرایەڕوو.

لەلایەن خۆیەوە د. هێمن هه‌ورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، دەستخۆشی لەو هەماهەنگییە کرد کە لەنێوان ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و نووسینگەی پەرلەمانی کوردستاندا هەیە و جەختی لە هاریکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو لادا کردەوە.