د.هێمن هه‌ورامی پێشوازی له شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی سیناتی فه‌ره‌نسا كرد
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ۲۰۲۲/٦/۹، د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی سیناتی فه‌ره‌نسا کرد، بەسەرۆکایەتیی نیكۆڵ دورانتان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی فەڕەنسا و سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتیی عێراقی- فەڕەنسی، و شاندێکی یاوەری کە پێکهاتبوون لە پەرلەمانتاران کلۆد کیم، ئیلیس جۆزێف و ڕیمی فۆرد.
له‌دیدارێكه‌دا، د.هێمن هه‌ورامی سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی فه‌ره‌نسای کرد له پشتگیركردنیان له هه‌رێمی كوردستان له قوناغه هه‌ستیاره‌كان و راشیگه‌یاند"وه‌كوو خه‌ڵكی كوردستان شانازی به‌و په‌یوه‌ندییه قوڵ و له‌مێژنه‌یەی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ین و به‌رده‌وامیش ده‌بین له زیاتر به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌تایبه‌تی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی سیناتی فه‌ره‌نسا به‌مه‌به‌ستی سوود وه‌گرتن و ئاڵوگۆری زانیاری له چوارچێوه‌ی كاری په‌رله‌مانیدا".
پاشان گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی و ئابووری و پێكه‌وه ژیان و پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و دۆخی سیاسی و ئه‌منی و پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراق.
لای خۆیانه‌وه شاندی ئه‌نجوومه‌نی سیناتی فه‌ره‌نسا هاوسۆزی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان دەربڕی، لەبارەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی دوێنی شه‌و كرایه سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی شاری هه‌ولێر و جه‌ختیان له به‌هێزتركرنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان كردەوه.
لەکۆتایی سەردانەکەیاندا شاندی سیناتی فەڕەنسا سەردانی هۆڵی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستانییان کرد، و لەلایەن جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پوختەیەک لەبارەی کاری پەرلەمانی کوردستان و ژمارەی لێژنە هەمیشەییەکان و ژمارەی فڕاکسیۆنەکان و سیستمی کۆتای پەرلەمانی کوردستان بۆ شاندی میوان خرایەڕوو.