د. هێمن هەورامی پیرۆزبایی لە پارتی گەشەپێدانی تورکمان کرد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰۲۲/٦/۱٥، د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بە مەبەستی پیرۆزبایی (۱۷)مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی گەشەپێدانی تورکمان، سەردانی بارەگای سەرەکی ئەو پارتەی کرد و لەلایەن محمد ئیلیخانی سەرۆکی پارتەکە و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پێشوازیی لێکرا.
لە سەردانەکەیدا د. هێمن هەورامی پیرۆزبایی خۆی گەیاند بە سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی گەشەپێدانی تورکمان، و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن لە خەباتی سیاسی و مەدەنی خۆیان.