Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی له‌ حزبى شیوعیی كوردستان ده‌كات

به‌ڕێز دكتۆر كاوە مەحمود، سكرتێری حزبی شیوعیی كوردستان..
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی..
به‌بۆنه‌ی (٢٩) بیست و نۆیەمین ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی حزبی شیوعیی كوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سكرتێر، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی، سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی حزبە تێكۆشەرەكەتان دەكەین.
ھیواخوازین ئەم یادە جوانە ببێتە مایەی ئاشتی و تەبایيی زیاتری نێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، ھەمیشە لە پێشكەوتن و سەركەوتنی بەردەوامدابن.
مێژووی ڕاگەیاندنی حزبی شیوعیی كوردستان، مێژوویەكی پڕ لە سەروەری و شانازییە بۆ ھەموو لایەك، بەتایبەت كە لە سێ دەیەی ڕابردوودا وەك ھێزێكی میانڕەو ڕۆڵێكی ئەرێنی و بەرچاوی ھەبووە لە یەكخستنی گوتاری سیاسی و یەكڕیزیی نێو ماڵی كوردی.
حزبی شیوعیی كوردستان، ھەر لەسەرەتاوە ھەڵگری چەندین پەیامی دیموكراسی و نیشتمانیی بەرز بووە، بنەماكانی یەكسانی و دادپەروەریی كۆمەڵایەتی، دوو چەمكی پیرۆز و دیاری ئەم حزبەن كە لەسەری دامەزراوە، ئومێدەوارم وەك ھەمیشە لەسەر ڕێباز و ھەڵوێستە نیشتمانییەكانی بەردەوام بێت و گەشە بكات.
جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەم، شاد و سەرفرازبن..
د. ڕێواز فائق
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
٢٠٢٢/٦/٣٠