د. ڕێواز فائق پێشوازیى له باڵیۆزی نوێی ڕۆمانیا له عێراق كرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/٦/٨، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له ڕادۆ دۆبرێ، باڵیۆزی نوێی ڕۆمانیا له عێراق كرد.
له دیدارێكی نێوانیاندا كه هۆریا پیترسكۆ، كونسوڵی گشتیی ڕۆمانیا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یبوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی باڵیۆزی نوێ كرد، به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له ئه‌ركه تازه‌كه‌یدا.
پاشان باس له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕۆمانیا و تووندوتۆڵكردنی زیاتری ڕایه‌ڵه فه‌رهه‌نگی و كلتوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا، د. ڕێواز فائق، ڕایگه‌یاند: "په‌رله‌مانی كوردستان سوپاس و پێزانینی تایبه‌تیی خۆی پێشكه‌ش به وڵاتی ڕۆمانیا ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوكارییانه‌ی كه له شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشدا پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستانیان كرد"، گوتیشی: "ئێمه به‌بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانینه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕۆمانیا، هیواخوازین له ئاینده‌دا په‌ره‌سه‌ندنی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت".
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی سێكته‌ره‌كانی پیشه‌سازی، كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزاری كرد، هیواشی خواست له ئاینده‌دا هه‌رێمی كوردستان بتوانێت سوود له ئه‌زموونی ڕۆمانیا وه‌ربگرێت بۆ گه‌شه‌پێدانی زیاتری ئه‌م سێكته‌رانه، به‌تایبه‌ت كه له‌و خوله‌ی په‌رله‌ماندا هه‌ریه‌ك له‌م سێكته‌رانه یاسای خۆیان بۆ ده‌رچووێندراوه.
لای خۆیه‌وه باڵیۆزی نوێی ڕۆمانیا له عێراق، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به‌به‌ده‌ستبه‌كاربوونی له‌باڵیۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌ی له عێراقدا، جه‌ختی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی به‌گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، هیواشی خواست له ئاینده‌دا بتوانێت گه‌شه‌ی زیاتر به‌و په‌یوه‌ندییانه بدات له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا.