بهسهرپهرشتیی سهرۆكی پهرلهمان
لێژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت ڕاپۆرتی یەکەمی پێشنیازەیاسای توندوتیژی دژ بە ئافرەت و خێزان ئاماده دهكات
دوابەدوای زنجیره کۆبوونەوەكانی لێژنەكه لەگەڵ لایەنە جێبەجێکارە پەیوەندیدارەکان لە حکوومەتی هەرێم و ئەنجوومەنی دادوەری و نوێنەرانی سەرۆکایەتیی هەرێم بۆ وهرگرتنی ڕا و سهرنجیان سهبارهت به پێشنیازەیاسای توندوتیژی دژ بە ئافرەت و خێزان، ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٦/١٣، بەسەرپەرشتیی د. ڕێواز فائق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لێژنهی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت بە سهرۆكایهتیی لەنجە دزەیی، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لێژنە و ئەندامانى و ڕاوێژکارانی لێژنەكه کۆبووەوە.
مەبەست له كۆبوونهوهكه، تاووتوێکردنی سەرنج و تێبینییەکانی کۆبوونەوەكانى پێشووى لێژنهكهیه دەربارەی ڕەشنووسی ڕاپۆرتی یەکەمی پێشنیازەیاسای توندوتیژی دژ بە ئافرەت و خێزان.
سەرەتای کۆبوونەوەکە، سەرۆکی لێژنە سوپاسی سەرۆکی پەرلەمان و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرجەم ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنهكهی کرد، بۆ ماندووبوون و هەوڵ و کاری دەستەجەمعی بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسی ڕاپۆرتی یەکەم لەسەر پێشنیازەیاسای توندوتیژی دژ بە ئافرەت و خێزان.
پاشان سەرۆکی پەرلەمان سەرپەرشتیی ڕێکارەکانی کۆبوونەوەكەی کرد و بڕیار لەسەر ئامادهكردنی ڕاپۆرتەکە درا.
لە کۆتایی كۆبوونهوهكهشدا بەکۆی دەنگی ئامادەبووان، بڕیار درا ڕاپۆرتەکە هەر ئەمڕۆ ئامادەبکرێ و ئاراستەی سەرۆکایەتیی پهرلهمان و لێژنەی كاروبارى یاسایی بکرێ بۆ کاری پێوست.