Skip to the content
Menu

پەرلەمانی كوردستان بەتوندی ئیدانه‌ى هێرشە تیرۆریستییه‌ى سه‌ر هەولێر دەکات

به‌ناوى په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌، به‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ ترسنۆكانه‌یه‌ ده‌كه‌ین كه‌ شه‌وى ڕابردوو ۲۰۲۲/٦/۸ به‌ درۆنێكی بۆمبڕێژكراو، به‌بێ هیچ پاساوێك كرایه‌ سه‌ر شارى هه‌ولێری پایته‌ختى هه‌رێمی كوردستان و بەهۆیەوە سێ هاووڵاتی برینداربوون و زیانیش بەر چەند ئۆتۆمبێلێک کەوت كه‌ سوپاس بۆ خواى گه‌وره‌ هیچ زیانێكى گیانیى لێنه‌كه‌وته‌وه‌. ‎
ئێمه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی و هاوسۆزیى خۆمان بۆ هاووڵاتییانى خۆشه‌ویستى شارى هه‌ولێر،
هیوای زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین و داوا له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیدارەکا له‌ حكوومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دەکه‌ین، بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه‌، هه‌وڵ و هه‌نگاوی جدی بگرنه‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی چیتر ڕێگه‌نه‌درێت ده‌ستدرێژی بكرێته‌ سه‌ر سه‌ره‌وه‌ریى وڵات و ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتییان.
‎ئیرادەی گەلی كوردستان له‌به‌ره‌وپێشچوون و ئاوه‌دانی و پێکەوەژیان و ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، زۆر لەوە بەهێزترە بەو کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیه‌ لەق ببێت.
‎سەرۆکایەتیی په‌رله‌مانی كوردستان
٢٠٢٢/٦/٩