لێژنه‌ى وزه و سامانه‌سرووشتییەکان ڕاپۆرتێک لەسەر دۆسیەی نەوت و غاز و کارەبا ئاماده ده‌كات
به‌مه‌به‌ستى ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک لەسەر دۆسیەی نەوت و غاز و کارەبا، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٢/٦/٦، لێژنه‌ى وزه و سامانه‌سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانى، به‌سه‌رپه‌رشتیى عه‌لى حه‌مه ساڵح، سه‌رۆكى لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و ئه‌ندامانى و ڕاوێژكارانى لێژنه‌كه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لێژنە دەستیکرد بە ئامادەکردنی ڕاپۆتێک لەسەر دۆسیەی نەوت و غاز و کارەبا، بەمەبەستی دیاریکردنی کێشە و گرفتەکانى ئه‌و كه‌رتانه و خستنەڕووی میکانیزمێك بۆ چارەسەرکردنیان.
هه‌ر لە کۆبوونەوەكەدا، ڕاپۆرتێك لەسەر گرانبوونی نرخی خواردن و کەلوپەل و کاڵا ئاماده کرا، بەمەبەستی خستنیە بەردەم سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، تاوەکو لە نزیکترین کاتدا لایەنی پەیوەندیدار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بانگهێشتى په‌رله‌مان بکرێت.