له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ دوو پێشنیازه‌یاسا كرا
سه‌عات ١١ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٢/٦/٧، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (٤)ى ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ناوى خوا و گه‌لی كوردستان و ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ ڕۆحی پاكی د. عه‌زیز گه‌ردى، دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه. پاشان منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه و پوخته‌ى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مان و ناوى ئاماده‌نه‌بووانی دانیشتنی پێشوو و كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان، به‌مۆڵه‌ت و بێ مۆڵه‌ت خوێنده‌وه.
به‌پێی تاكه خاڵی به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه كه له دوو بڕگه پێكهاتبوو، سه‌باره‌ت به بڕگه‌ی یه‌كه‌م كه بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای بەركاركردن و هەمواری یاسای گرتنی مایەی قاچاغ و قەدەغەكراو بۆ ئاڵوگۆركردن لە بازاڕە نێوخۆییەكان، ژمارە (١٨)ی ساڵی ٢٠٠٨ی هەمواركراو، ڕاپۆرتی لێژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه ناوخۆییه‌كان و كه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه ڕاستاندنی بۆ كرابوو، به ده‌نگی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كرایه بنه‌ما بۆ گفتوگۆكردن و به‌مجۆره له‌لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه، ناوونیشان و ماده به ماده و بڕگه به بڕگه‌ی ڕاپۆرته‌كه و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنى پڕۆژه‌یاساكه خوێندرانه‌وه و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیشه‌وه سه‌رنج و تێبینی و چه‌ندین پێشنیازیش به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى ماده و بڕگه‌كانی ڕاپۆرته‌كه ده‌خرانه ڕوو ، بۆئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه ڕاپۆرتی ده‌نگدانی له‌سه‌ر ئاماده بكرێت به ڕه‌چاوكردنی ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان.
پێشنیازه‌یاساكه له (١٢) ماده و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی پێكهاتووه و مه‌به‌ست له ده‌رچوواندنیشی بۆ ڕێگه‌گرتنه له قاچاخچییه‌تی و له‌پێناو ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و كاڵایانه‌ی مامه‌ڵه‌پێوه‌كردنیان له بازاڕه نێوخۆییه‌كاندا قه‌ده‌غه كراوه، هه‌روه‌ها بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و تاوانانه‌ى كه حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه ده‌یانگرێته‌وه.
به‌پێی بڕگه‌ی دووه‌می تاكه خاڵی به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه‌ش، كه بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می پێشنیازەیاسای هەمواری جێبەجێكردنی یاسای چاودێریی نەوجەوانان، ژمارە (٧٦)ی ساڵی ١٩٨٣، ڕاپۆرتی لێژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له مافی مرۆڤ، كه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه ڕاستاندنی بۆ كرابوو، به ده‌نگی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كرایه بنه‌ما بۆ گفتوگۆكردن و به‌مجۆره له‌لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه، ناوونیشان و ماده به ماده و بڕگه به بڕگه‌ی ڕاپۆرته‌كه و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنى پێشنیازه‌یاساكه خوێندرانه‌وه و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش سه‌رنج و تێبینیی خۆیان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ماده و بڕگه‌كان خسته‌ڕوو و چه‌ندین پێشنیازیشیان به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى ماده و بڕگه‌كانی ڕاپۆرته‌كه خسته به‌رده‌م لێژنه‌ی هاوبه‌ش، بۆئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن لێژنه‌كه‌وه ڕاپۆرتی ده‌نگدانى له‌سه‌ر ئاماده بكرێت به ڕه‌چاوكردنی ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان.
پێشنیازه‌یاسای هەمواری جێبەجێكردنی یاسای چاودێریی نەوجەوانان، له حه‌فت ماده و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی پێكهاتووه و مه‌به‌ست له ده‌رچوواندنیشی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانتر بۆ دادگاى نه‌وجه‌وانان له هه‌ڵبژاردنی ڕێوشوێنی هه‌مه‌جۆرتر به‌و شێوه‌یه‌ی نه‌بێته مایه‌ی دوورخستنه‌وه‌ى نه‌وجه‌وان له خێزانه‌كه‌ی و جیاوازیكردن له‌نێوان به‌رپرسیاریه‌تیی منداڵ (صبى) و لاو (فتى)دا.
به‌مجۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایى به دانیشتنه‌كه هێنا.