لێژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان پرسی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون تاووتوێ ده‌كه‌ن
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پرسی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون و وه‌رگرتنی زانیاریی ورد له‌سه‌ر میكانیزمی دروستكردن و دابه‌شكردنی ٢٠ هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كرێنشینان و كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌ت، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٠٢٢/٦/٣٠، لێژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه و وه‌به‌رهێنان، به‌سه‌رپه‌رشتیی هاوڕێ مه‌لا ستار، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لێژنه‌كه، له هۆڵی په‌ناگیرى له ته‌لاری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ د. محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و شاندی یاوه‌ری كۆبووه‌وه.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رۆكی لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، وێڕای به‌خێرهێنانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و شاندی یاوه‌رى، ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕوونكرده‌وه كه بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوونه له پرسی دروستكردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونه و داوای له سه‌رۆكی ده‌سته‌كه كرد ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر شێوازی دروستكردن و میكانیزمی دابه‌شكردنی و جۆر و كوالیتیی ئه‌و یه‌كانه‌ی نیشته‌جێبوون بخاته به‌رده‌م ئه‌ندامانی لێژنه‌كه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان، ڕایگه‌یاند: "له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی دابه‌شكردن ده‌ستیپێكردووه و تائێستا نزیكه‌ی ٩٠ هه‌زار كه‌س له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان فۆڕمیان پێشكه‌ش كردووه و پرۆسه‌كه تا ڕۆژی ٢٠٢٢/٧/٢، به‌رده‌وام ده‌بێت".
ڕاشیگه‌یاند: "جگه له‌و خێزانانه‌ی ژیانی هاوسه‌رگیرییان پێكهێناوه، ئه‌و كوڕ و كچانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له ٣٠ ساڵ زیاتره و ژیانی هاوسه‌رگیرییان پێكنه‌هێناوه، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه فۆڕمه‌كه پڕ بكه‌نه‌وه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد شوقه‌كان به‌پێی ژماره‌ی دانیشتووان به‌سه‌ر پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
سه‌به‌اره‌ت به قه‌باره‌ی شوقه‌كانیش، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان گووتی: "سێ جۆر شوقه‌ی جیاوازن، به‌شێكیان ٨٠م و به‌شێكیان ١٠٠م و به‌شێكی دیكه‌یان ١٢٠م ده‌بێت".
بۆ شێوازی پاره وه‌گرتنه‌كه‌ش، د. محه‌مه‌د شوكرى، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ڕێژه‌ی سه‌دا ٣٠ی نرخی شوقه‌كه له كه‌سانی سوودمه‌ند وه‌رده‌گیرێت و بڕی پاره‌ی قه‌رزه‌كه له‌ماوه‌ی ١٢ بۆ ١٥ ساڵ به قیستی مانگانه ته‌واو ده‌كرێت.
له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، ئه‌ندامانی لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان كۆمه‌ڵێك سه‌رنج و تێبینییان خسته‌به‌ر ده‌ستی سه‌رۆكی ده‌سته‌كه و ڕاشیانگه‌یاند: "پێویسته به‌زووترین كات ئه‌م پڕِۆژه‌یه بخرێته بواری جێبه‌جێكردن و پڕِۆژه‌ی هاوشێوه‌ی تری به‌دوادا بێت، بۆئه‌وه‌ی زۆرترین خه‌ڵكی شایسته سوودمه‌ند ببێت".
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن خسته‌ڕوو.