لێژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان ڕاپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانی ڕێگه‌وبان و یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون ئاماده ده‌كات
![](/media/12159/kurdistan_parliament_lawadankrdnawa.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132996820050000000)
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پرسی بانگهێشتكردنی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی پەرلەمان بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانی ڕێگه‌وبان و یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٦/١٤، لێژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان، بەسەرپەرشتیی هاوڕێ مەلا ستار، سەرۆكی لێژنە و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و بڕیاردەر و ئەندامانى و ڕاوێژكارانی لێژنەكه، كۆبووه‌وە.
سەرەتای كۆبوونەوەكە، چەندین کێشە و گیروگرفت گفتوگۆیان لەسەر كرا، لەوانە ھۆکاری وەستاندنی پڕۆژەکانی ڕێگه‌وبان، تەواونەکردن و كەموكوڕییەکانی یەكەكانی نیشتەجێبوون، ئه‌ندامانی لێژنه‌كه بیروبۆچوون و تێبینی و پێشنیازه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه خسته‌ڕوو، بۆئەوەی لە ڕاپۆرتى تایبەتى لێژنه‌كه‌دا گه‌ڵاڵه بكرێن و ئاراسته‌ی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێ، تاوه‌كو لە کەمترین ماوەدا بتوانرێت له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌ماندا به ئاماده‌بوونی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان گفتوگۆیان له‌باره‌وه بكرێت.