لێژنهی دارایی و كاروبارى ئابوورى ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆزینەوەی میکانیزمێکى گونجاو بۆ دابهشكردنی مووچەی خانەنشینان ئامادە دەکات
بەمەبەستی دۆزینەوەی میکانیزمێکى گونجاو بۆ دابهشكردنی مووچەی خانەنشینان، پێشنیوەڕۆی ئهمڕۆ دووشەممه ٢٠٢٢/٦/٦، لێژنهی دارایی و كاروبارى ئابوورى، بهسهرپهرشتیی زیاد جهبار، سهرۆكى لێژنه و ئامادهبوونی جێگرى سهرۆكی لێژنه و بڕیاردەر و ئهندامانى و ڕاوێژکارانی لێژنهكه، کۆبووەوه.
لە کۆبوونەوەکەدا، ڕاپۆرتی ئهو لێژنە لاوەکییەی کە پێکهێنرابوو بۆ بەدواداچوونى پرسی خراپیی میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان، خوێندرایەوە و هەموو هۆکار و پێشنیاز و ڕێگهچارەکان بەچڕوپڕی لەلایەن ئەندامانی لێژنەکەوە خرانەڕوو و تاووتوێ کران، بۆئهوهى ڕاپۆرتی کۆتایی لەبارەیەوە ئامادە بكرێ و ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بكهن تا لە نزیکترین کاتدا، گونجاوترین میکانیزم بۆ ئەو کێشە ههنووكهییه دیاری بکرێت و خەڵکی کوردستان ئاسوودە بن.
لە تەوەرەیکی دیكهی کۆبوونەوەکەدا، بڕیار درا ڕاپۆرتی تێروتەسەل لهبارەی بارودۆخ و کێشە داراییەکانی هەرێم بەگشتی، ئەو یاداشتانەی کە ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کرابوون، ئامادە بکرێت بۆئەوەی لە داهاتوودا بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی گفتوگۆ بکرێن.