Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و وه‌به‌رهێنان چەند ڕاپۆرتێک ئامادە دەکات

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌كاروباری لێژنه‌، نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ چوارشەممە ۲۰۲۲/٦/۸، لێژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و وه‌به‌رهێنان به‌سه‌ر په‌رشتی به‌هجه‌ت علی جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ و بە ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لێژنه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسای خۆی ئه‌نجامدا.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر پرسی ڕێگاوبان و پڕۆژه‌ ته‌واونه‌کراوەكانی ڕێگەکانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئەم مەبەستە بڕیارە لێژنە ڕاپۆرتێکی گشتگیر ئامادە بکات بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیک لەیەکێک لە دانیشتنەکانی پەرلەمان بە ئامادەبوونی وەزیری ئاوەدانکردنەوە گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت، هه‌روه‌ها بابه‌تی دروستكردنی بیست هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون كه‌ بڕیاره‌ بۆ كرێنشینان و كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌ت دروست بكرێت گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا، بڕیاردرا ڕاپۆرتێک لەم بارەیەوە ئامادە بکرێت و لە کاتی ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لەدانیشتی پەرلەمان گفتوگۆی وردی لەسەر بکرێت.