Skip to the content
Menu

لێژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن مافی مرۆڤ لەگەڵ شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق كۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ پێنج شەمە ۲۰۲۲/٦/۱٦، شاندێكی پەرلەمانی كوردستان بە سەرۆكایەتیی رۆمیۆ هەكاری سەرۆكی لێژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان، بەیاوەری ژمارەیەک لە ئەندامان و راوێژكارانی لێژنەکە لەگەڵ د.هیشام ئەلعلوی سەرۆكی فەرمانگەی مافی مرۆڤ لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق و شاندێكی یاوەری كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە بەختیار حاجی بەڕێوەبەری گشتی كاروباری پەیوەندییەكان و بەدواداچوون لەنوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا تێیدا ئامادەبوو، گفتوگۆ لەسەر ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان و كاری ڕێكخراوەیی و ئاژانسە نێودەوڵەتییەكان كرا.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا، دۆسیەی تاوانەكانی داعش و جینۆساید تاوتوێكران و لەكۆتاییدا هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و جەختیان لەسەر هاوكاری و هەماهەنگی بەردەوامی هەردوولا كردەوە بەتایبەتی لە چوارچێوەی پاراستنی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ.