لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا ڕاپۆرتی کۆتایی لەسەر پڕۆژەیاسایەک ئامادە دەکات
بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و تاووتوێکردنی سەرنج و تێبینییه‌كانیان، سه‌باره‌ت بە پڕۆژەیاسای (دەستەی متمانەبەخشین بەدامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ھەرێمی کوردستان-عێراق) ئه‌مڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٦/١٢، لێژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌سه‌رپه‌رشتیی عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لێژنه، و بە ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و بڕِیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانی لێژنه‌كه، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرجەم ماددە و بڕگەکانی ناو پڕۆژەیاساکە تاووتوێ كران بە مەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتى لێژنه‌كه لەمبارەیه‌وه و ئاراسته‌كردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی بخرێته به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان و خوێندنەوەی دووەمى بۆ بكرێت و وەکوو یاسایەک لە داهاتوودا کاری پێبکرێت.