لێژنەی پەیوەندییەکان ڕاپۆرتی کۆتایی سەبارەت کۆچبەرە بێ سەروشوێنەکانی دەریای ئیجە ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکات
![](/media/12237/288491965_561418795457805_8934298980689667550_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133002037320000000)
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ۲۰۲۲/٦/۲۰، لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی، بەسەرپەرشتیی د. ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی کۆچبەرانی کوردستان لە سنوری وڵاتانی ئەوروپا و کێشە و گرفت و نههامهتییهكانیان، پاشان ڕاپۆرتی لێژنە لەبارەی کۆچبەرە بێ سەروشوێنەکانی دەریای ئیجە و چارەنووسی کۆچبەرانی ھەرێمی کوردستان لە سنورەکانی ئەوروپا بە تێر و تەسەلی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، دواتر ئەندامان ڕاو و سەرنجی خۆیان لەسەر کۆی ڕاپۆرتەکە خستەڕوو، کە بریارە لە نزیکترین کاتدا ڕاپۆرتەکە ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت تا بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان.