لێژنەی شەهیدان لەگەڵ لێژنەی چاكسازی لە وەزارەتی شەهیدان كۆبووەوه
بەمەبەستی بەدواداچوون و ئاگاداربوون لە كارەكانیان و میكانیزم و هه‌نگاوه‌كانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٦/٢٧، لێژنەی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و جینۆساید و زیندانییانی سیاسی، بەسەرپەرشتیی سوسن محەمەد میرخان، سەرۆكی لێژنە و ئامادەبوونی بڕیاردەری لێژنە و ئەندامان و ڕاوێژكارانی لێژنەكە، لە هۆڵی لێژنه له تەلاری پەرلەمان، لەگەڵ لێژنەی چاكسازی و پێداچوونەوە بە ڕاگیراو و زیندانیانی سیاسی لە وەزارەتی كاروبارى شەهیدان و ئه‌نفالكراوانى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكه‌دا، لێژنەی چاكسازی لە وەزارەتی شەهیدان میكانیزم و هه‌نگاوه‌كانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیی له وەزارەته‌كه و چۆنیەتیی پێداچوونەوە بە لیستی زیندانییانی سیاسی، بەوردى خسته‌ڕوو و ئاماژه‌شیان بەو كێشە و گرفتانه كرد كه دێنە بەردەمیان لە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیدا.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، لێژنەكەی پەرلەمان كێشە و گرفتەكانی زیندانییانی سیاسی‌یان خستەبەردەم لێژنەكەی وەزارەتی شەهیدان بەمەبەستی چارەسەركردنیان.