لێژنه‌ی یاسایی ڕاپۆرت له‌سه‌ر پێشنیازەیاساى بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای فیدڕاڵی و واژۆی ئەلیکتڕۆنی و مامەڵە ئەلیکتڕۆنییەکان ئامادە ده‌كات
بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و تاووتوێکردنی چەند سەرنج و تێبینییه‌كی یاسایی سه‌باره‌ت به پێشنیازه‌یاسای بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی فیدڕاڵی و واژۆی ئەلیکتڕۆنی و مامەڵە ئەلیکتڕۆنییەکان، ژماره (٧٨)ى ساڵى ٢٠١٢، لە ھەرێمی کوردستان-عێراق، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٦/٨، لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانى و ڕاوێژکارانی لێژنه‌كه، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، مادە و بڕگەکانی پێشنیازه‌یاساكه تاووتوێ كران بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتى لێژنه‌كه له‌باریه‌وه و ئاراسته‌كردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی بخرێته به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان و خوێندنەوەی دووەمى بۆ بكرێت و وەک یاسایەک لە داهاتوودا کاری پێبکرێت.