لێژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ سەردانی ئاسایشی گشتیی هەولێر دەكات
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٦/٢٧، لێژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ، به‌سه‌رپه‌رشتیی ڕۆمیۆ هەكاری سەرۆكی لێژنە و ئاماده‌بوونی جێگری سەرۆكى لێژنه و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژكارانى لێژنەكە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
سەرەتای كۆبوونەوەكە ئەو نووسراو و سكاڵایانەی ئاراستەی لێژنەكە كرابوون خوێندنەوەیان بۆ كرا و دوای گفتوگۆكردن و ڕاگۆڕینەوە لەنێوان ئەندامانی لێژنەكە، ئەوانەی پێویستییان بە وەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵام درانەوە و ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كران بۆ كاری پێویست.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانی لێژنه‌كه بۆ داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ست به‌كارى لێژنه‌كه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیار درا دوای جەژنی قوربان لێژنه‌كه سەردانی دامودەزگاكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی چاودێریی گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی و چاكسازییەكانی سەر بەوەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و ئاسایشی گشتی لە شاری هەولێر بكرێت.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا لێژنەكە كۆبوونەوەیەكی تایبەت ئه‌نجام بدات سەبارەت به‌و سكاڵا و داواكارییانەی كه لەلایەن سزادراوان و ڕاگیراوان لە چاكسازییەكان و گرتووخانەكانی ئاسایش و پۆلیس، ئاراستەی لێژنەكه كراون لەكاتی سەردانە مه‌یدانییه‌كانی لێژنەكە بۆ ئه‌و شوێنانه.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا لێژنە بڕیاری دا بەدواداچوون بۆ چەند كەیسێكی تایبەت، بەخاوەن پێداویستیی تایبەت، لە شاری سلێمانی و كەیسێكی تر لە شارەدێی عینكاوە لە شاری هەولێر بكات بەمەبەستی دۆزینه‌وه‌ى چارەسەری بۆ ئەم كەیسانه و هاوشێوەكانیان.