Skip to the content
Menu

لێژنەی كشتوكاڵ ڕاپۆرتێك له‌باره‌ى پرسی بەهەدەردانی زەویی كشتوكاڵی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان دەكات

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنی ڕاپۆرتی لێژنه‌كه‌ سه‌باره‌ت بەپرسی به‌هەدەردانی زەویی كشتوكاڵی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٦/١٤، لێژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری، بەسەرپەرشتیی عەبدولسه‌تار مه‌جید، سەرۆكی لێژنە و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕیاردەر و ئەندامانى و ڕاوێژكارانى لێژنەكە كۆبووەوه‌.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ و تاووتوێی ڕاپۆرتی لێژنه‌كه‌ سه‌باره‌ت بەپرسی بەهەدەردانی زەویی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان كرا و كێشە و گرفتەكانى خرانە ڕوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ لێژنه‌ بڕیاری دا ڕاپۆرتەكە ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بكات بۆئه‌وه‌ی بانگهێشتی وەزیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و وه‌زیرى شارەوانی و گه‌شتوگوزار بۆ دانیشتنێكی په‌رله‌مان بكرێت بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌.
لە بەشێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ لەسەر كێشه‌ى خاوەن مەڕوماڵاتەكانى سنوورى كەندێناوە كرا كه‌ شوانی عەرەبیان هه‌یه‌، بۆیە لێژنە بڕیاری دا بەوردی بەدواداچوون بۆ ئه‌و پرسه‌ بكات.