لێژنەی شەهیدان به‌دواداچوون بۆ ڕاسپارده‌كانی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی دەكات
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٦/٨، لێژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی، بەسەرپەرشتیی سوسن محەمەد میرخان، سەرۆكی لێژنه و ئامادەبوونی جێگری سەرۆكى لێژنه و ژماره‌یه‌ك له ئەندامانى و ڕاوێژكارانى للێژنەكە كۆبووەوه.
لە كۆبوونەوەكەدا تاووتوێی پرسی هاتنی هەریەك لە وەزیری دارایی و كاروبارى ئابوورى، وه‌زیرى شارەوانی و گه‌شتوگوزاره و وه‌زیرى كاروبارى شەهیدان بۆ پەرلەمانی كوردستان كرا، بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ڕاسپاردەكانی ٢٠٢١/٣/١٦، لەگەڵ ٢٠٢١/٤/١٤ی پەرلەمانی كوردستان، كە ئاراستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران كرابوو، كە تایبەت بوون بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی گشتی و چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی كەسوكاری شەهیدان و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی و منداڵەونبووەكان و كەسوكاری ئەنفالكراوان لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و شارۆچكەی چەمچەماڵ.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا لێژنه بڕیاری دا بانگهێشتی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و چەمچەماڵ بكات، هه‌روه‌ها بانگهێشتی لێژنەی پێداچوونەوە بە لیستی ڕاگیراوان و زیندانیانی سیاسی بكات بەهۆی خاوی و سستی له كارەكانیاندا.