Skip to the content
Menu

لێژنەی شەهیدان تاووتوێى ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی ڕابردووی لەگەڵ لێژنەی چاكسازی لە وەزارەتی شەهیدان ده‌كات

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٦/٢٩، لێژنەی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و جینۆساید و زیندانییانی سیاسی، بەسەرپەرشتیی سوسن محەمەد میرخان، سەرۆكی لێژنە و ئامادەبوونی جێگرى سىرۆكی لێژنه‌ و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژكارانى لێژنەكە كۆبووه‌وە.
لە كۆبوونەوەكەدا، كه‌ بە خولەكێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان ده‌ستیپێكرد، تاووتوێی هەردوو كۆبوونەوەی ڕابردووى لێژنه‌كه‌ لەگەڵ لێژنەی بەدواداچوونی یاسای چاكسازیی ڕاگیراوان و زیندانییانی سیاسی له‌ بەڕێوەبەرایەتییە گشتیییەكانی كاروبارى شەهیدان له‌ سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان، كرا.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر ئەنجامی سەردانی هەردوو پەرلەمانتار (هەژان حه‌سه‌ن كوێستانی و دیاری ئەنوەر)، بۆ وەزارەتی شەهیدان كرا سەبارەت بە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی كارەكانی وەزارەت.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا لێژنە بڕیاری دا بەنووسراوی فەرمی پرسیارەكانی ئاراستەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بكرێت.