لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوە لەگەڵ سەرۆکی پێشووى ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبووەوە
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی کەرکووک و دوا بڕیارەکانی دادگای کەرکووک سه‌باره‌ت به فەرمانی دستگیركردنی سه‌رۆكی پێشووى ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و چەند ئەندامێکی دیكه‌ی ئەنجوومەنه‌كه، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٦/٥، لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداره‌ی ھەرێم، بەسەرپەرشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لێژنە و بڕیاردەر و ئەندامانى و ڕاوێژکارانی لێژنەکە، لە ھوڵی لێژنە لە تەلاری پەرلەمان، لەگەڵ ڕێبوار تاَڵەبانی، سەرۆکی پێشووى ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و په‌روین محه‌مه‌ده‌مین، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه کۆبووەوه.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی پێشووى ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، باسى لە دۆخی ئێستای کەرکووک و بریارەکانی دادگای کەرکووک كرد کە تایبەت بوون بە فەرمانی دەستگیرکردنه‌كه‌ی و چەند ئەندامێکی دیكه‌ی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و ڕاشیگه‌یاند: "بڕیاری دادگاى كه‌ركووك بریارێکی تەواو سیاسییە و ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت تۆڵەکردنەوەی سیاسییە و پێشتریش بەبەڵگە بێتاوانیی خۆمان دەرخستووە".
پاشان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئەندامانی لێژنەكه، وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره نایاسایی و سیاسییه، ڕاو سەرنجی خۆیان لەبارەی ئەو دۆسیه‌یه خستەڕوو و ئاماده‌یی خۆشیان بۆ ھەموو جۆرە ھاوکاری و پشتگیرییەک بۆیان دەربڕی و بەڵێنیاندا کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر ھێڵ دەبن بۆ چارەسەرکردن و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى ئەو دۆسیه‌یه.
دوابەدوای کۆبوونەوەکەش لە کونگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ھاوبەشدا ناوەڕۆکى کۆبوونەوەكەیان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن خستەروو.