لێژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا پێشوازیی لە شاندێکی ئەنجوومەنی وەزیران کرد
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پڕۆژەیاسای (دەستەی متمانەبەخشین بەدامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ھەرێمی کوردستان-عێراق)، ئه‌مڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٦/٦، لێژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌سه‌رپه‌رشتیی عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ڕی، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و بڕِیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى و ڕاوێژکارانی لێژنه‌كه، له هۆڵی لێژنه له ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیى له شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه پێكهاتبوو له د. ڤالا فه‌رید، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و د. کارزان کەریم، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، سەرەتا شاندی میوان، باسیان له گرنگیی پڕۆژه‌یاساكه كرد و بەوردی باسیان لە چۆنیەتیی پێک‌ھێنانی دەستەیەکی سەربەخۆی تایبەت کرد لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و ئەکادیمیی دامەزراوەکانی پەروەردە و خوێندن و گەرەنتیکردنی کوالیتیی خوێندن لە ھەرێمی کوردستاندا، بەئامانجی پێگەیاندنی نەوەیەکی بەرپرسیار و ھۆشیار و بەرھەمدار.
دواتر ئەندامانى لێژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵاى په‌رله‌مان، ڕاو سەرنج و تێبینیی خۆیان لەسەر كۆی مادەکانی پڕۆژەیاساکە خستەڕوو و چه‌ندین پرسیاریشیان ئاراستەی شاندی میوان کرد.
لە کۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، لێژنەكه‌ی په‌رله‌مان بەڵێنی کارکردنی جدییان لەسەر ئەو پرۆژەیاسایەدا بۆئەوەی خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت و په‌سند بكرێت و ببێته یاسایەک لەژێر ناوونیشانی یاسای دەستەی متمانەبەخشین بەدامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ھەرێمی کوردستان-عێراق و کاری پێبکرێت.