Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕێكخراوێكی نێوخۆیی و بیانی كۆبووه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كاری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌ هه‌رێمی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٦/٨، لێژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان، به‌سه‌رپه‌رشتیی جه‌لال په‌رێشان، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لێژنه‌كه‌، پێشوازیی له‌ سه‌رۆكی ژماره‌یه‌ك له‌ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی كرد.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌كه‌، كورته‌باسێكی له‌باره‌ی یاسا و بڕیاره‌ كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ بواری كاری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی خسته‌ڕوو.
دواتر گفتوگۆ له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای ڕێكخستنی میدیای ئه‌لیكتڕۆنی كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیی ده‌رچوواندنی یاسایه‌كی له‌مشێوه‌یه‌ كرده‌وه‌، به‌مه‌رجێك كه‌ كار له‌سه‌ر به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیی ڕاده‌ربڕین نه‌كات و له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواره‌كه‌ یه‌كبگرێته‌وه‌.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی كاری هاوبه‌ش و به‌رده‌وامیی ئه‌مجۆره‌ دیدارانه‌ كرده‌وه‌.