لێژنه‌ی شاره‌وانی ڕاپۆرتی ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازەیاسای گەشتوگوزار ئاماده ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازەیاسای گەشتوگوزار، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه ٢٠٢٢/٦/٢٦، لێژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، به‌سه‌رپه‌رشتیی لوقمان وه‌ردی، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانی لێژنه‌كه، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ماده و بڕگه‌كانی پێشنیازەیاساكه كرا و دواتر سه‌رنج و پێشنیازه‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كه له دانیشتنی ژماره (٧)ى ئاسایی ڕۆژى ٢٠٢٢/٦/٢٢، له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می پێشنیازه‌یاساكه خستبوویانه‌ڕوو، خوێندرانه‌وه و له ڕاپۆرتی ده‌نگداندا جێگه‌یان بۆ كرایه‌وه، بۆئه‌وه‌ی له دانیشتنی ئاسایی سبه‌ى دووشه‌ممه ٢٠٢٢/٦/٢٧، ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و وه‌ك یاسا ده‌ربچووێندرێت.