ڕاپۆرتى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگه ئاماده ده‌كرێت
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتى لێژنه‌كه سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان، نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/٦/٢٢، لێژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. شایان كاكه ساڵح، جێگری سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لێژنه‌كه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگه، هه‌مواری یاسای ژماره ٨ی ساڵی ٢٠٠٨ كرا و تێیدا ئه‌ندامان ڕٍاو سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و ماده و بڕگانه خسته ڕوو و دواتر واژۆیان له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه كرد بۆئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت و بخرێته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت.
شایانى گووتنه ئه‌و پِرۆژه‌یاسایه له دانیشتنی ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می بۆ كرا و سیفه‌تی به‌په‌له‌ی پێدرا و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه داوا له لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند كرا ڕاپۆرتی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى له‌سه‌ر ئاماده بكرێت.