Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر كواليتیی ده‌رمان و نرخی نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كان ئاماده‌ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتێكی گشتگیر سه‌باره‌ت به‌ كوالیتیی ده‌رمان و نرخی نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٦/١، لێژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌ و مافی به‌كاربه‌ر، به‌سه‌رپه‌رشتیی د.شایان كاكه‌ ساڵح، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى و ڕاوێژكارانی لێژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بووان ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌باره‌ی كۆى گشتیی پرۆسه‌ی كوالیتیی ده‌رمان و نرخی نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كان خسته‌ڕوو، هه‌ روه‌ها ڕاپۆرتێكی گشتگیر كه‌ ئاماژه‌ به‌كۆی كێشه‌ و كه‌موكوڕییه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ كرا كه‌ ژماره‌یه‌ك ڕاسپارده‌ش له‌خۆ ده‌گرێت، بڕیاره‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌ له‌ دانیشتنی سبه‌ی پێنجشەممه‌ ٢٠٢٢/٦/٢ى په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بخوێندرێته‌وه‌ و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت.