لێژنەی تەندروستی ڕاپۆرتی کۆتایی لەسەر دەرمانی بێ كوالیتی و نرخی نەخۆشخانە تایبەتەکان ئامادە دەکات
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی پەرلەمان و به‌مه‌به‌ستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی لێژنه‌كه لەسەر دەرمانی بێ كوالیتی و ماوەبەسەرچوو و قاچاغ و نرخی نەخۆشخانە تایبەتەكان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٦/٦، لێژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر، بەسەرپەرشتیی د. شایان کاکە ساڵح، جێگری سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی بڕیاردەر و ئەندامانى و ڕاوێژکارانی لێژنه‌كه کۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بەشداربووان سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه خسته‌ڕوو كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و وه‌زیرى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، له دانیشتنی ژماره (٣)ى ئاساییی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠٢٢/٦/٢ى په‌رله‌مان له‌كاتی خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لێژنەی كاروباری تەندروستی سه‌باره‌ت به دەرمانی بێ كوالیتی و ماوەبەسەرچوو و قاچاغ و نرخی نەخۆشخانە تایبەتەكان خستبوویانه ڕوو، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه به ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌تدامانى په‌رله‌مان، لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند ڕا‌سپێردرا دوای پرسیاره‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و وه‌ڵامه‌كانی وه‌زیرى ته‌ندروستی ڕاپۆرته‌كه‌یانی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ى بكرێن به ڕاسپارده و ئاراسته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و به‌پێی ڕێكارى په‌یڕه‌وی به‌دواداچوونى بۆ بكرێ.
له‌لایه‌ن لێژنه‌كه‌وه ڕاپۆرتەکە ئاماده كرا و بڕیاره ئاراسته‌ی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکرێت.
هه‌ر له کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ کرا لەسەر بەشێکی مادە و بڕگەکانی پێشنیازەیاسای ماف و ئەرکی هێزکاری تەندروستی، بۆئەوەی ڕاپۆرت ئامادە بکەن بۆ خوێندنەوەی دووەمی پێشنیازەیاساکە.