لێژنەی وزە و سامانەسرووشتییەكان لەگەڵ وەزیری سامانەسرووشتییەكان كۆبووەوه
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردن و به‌دواداچوون بۆ پرسى بەنزین و نەوتی سپیی ماڵان و غاز، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠٢٢/٦/١٩، شاندێكی لێژنەی وزە و سامانەسرووشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی كوردستان، بەسەرۆكایه‌تیی عەلی حه‌مە ساڵح، سەرۆكی لێژنە و جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و ئه‌ندامیه‌تیی ژماره‌یه‌ك له ئەندامان و ڕاوێژكارانى لێژنه‌كه، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی سامانهسرووشتییهكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ كەمال محەمەد، وەزیری سامانەسرووشتییەكان بەوەكالەت و بریكار و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەت كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، تاووتوێ و گفتوگۆ لەسەر پرسی به‌نزین كرا، كه ئێستا خواستی ڕۆژانه له‌سه‌ر به‌نزین له‌نێوان پێنج بۆ شه‌ش ملیۆن لیترە، لێژنەكە بەوردی باسی كوالیتی و نرخ و پێداویستیی خەڵكی كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی باشكردنی كوالیتییەكهی و دابه‌شكردنی بەنرخێكی گونجاو كرده‌وه.
وەزیری سامانەسرووشتییەكان بە لێژنەكەی پەرلەمانی ڕاگەیاند: "لەئێستادا بڕیاریان داوه بڕی یەك ملیۆن لیتر بەنزینی (٦٩٠) دینارى بە دادپەروەری بەسەر سەرجەم پارێزگاكاندا دابەش بكرێت و هەوڵیش دەدرێت ئاستی بەرهەمی بەنزینی (٨٠٠) دیناری ڕۆژانە بگاتە سێ ملیۆن لیتر".
گووتیشی: "بڕیارە له ئایندەدا پاڵاوگەی لاناز بەنزین بەرهەم بهێنێت و داواشمان کردووه ئەو بەنزینەش بە سیسته‌م و نرخێکی گونجاو دابەش بکرێت بەسەر سەرجەم شارەکاندا و بە پشتبەستن بە پاڵاوتنی ناوخۆش بەرهەمی بەنزین زیاد بکرێت".
لەبەشێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایەسەر گازوایل كە لەئێستادا جگە لە بەرزبوونەوەی نرخەكەی، ڕۆن و مادەی دیكەی تێكەڵ دەكرێت و وەك گازوایل دەفرۆشرێت، ئەمە جگە لەوەی بەكارهێنانی لەلایەن موه‌لیدەی گەڕەكەكانەوە زیانی زۆر بە تەندروستیی هاووڵاتییان گەیاندووە، بۆ ئەمەش لێژنەكە بەڵگەی پێویستی خستە بەردەم ستافی وەزارەته‌كه و داوایكرد ئەو گازوایلەی دەبرێتە دەرەوە لە ناوخۆ بەكار بهێندرێت.
لای خۆیانه‌وه وەزارەتی سامانەسرووشتییەكان بڕیاری دا بەدواداچوون بۆ ئه‌و پرسه بكات و بە لێژنەكەی پەرلەمانیشیان ڕاگه‌یاند كه تێكەڵكردنی ئەو ماددانە تاوانە.
سه‌باره‌ت به غازی LPG بۆ غازی ماڵان و بازرگانی و ئەو غازەی بۆ ئۆتۆمبێل بەکار دێت، شاندی لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان داوایانکرد کۆنتڕۆڵی نرخ بکرێت و داشبەزێت و تاوەکو خواستی ناوخۆ دابین نەکرێت هیچ بڕێک نەبرێتە دەرەوە، هه‌روه‌ها چاودێری توند بکرێتەوە.
وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت ڕایگه‌یاند/ "وەزارەت پلانێک ئامادە دەکات بۆ سوود بینین لە غاز بۆ دابینکردنی بەرهەمی ناوخۆ پێش هەناردەکردنی بۆ دەرەوە".
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا گفتوگۆ لەسەر نەوتی سپیی ماڵان كرا و لێژنە داوای كرد لەئێستاوە وەزارەت ئامادەكاری بكات تاوەكو لە وەرزی زستاندا نەوتی سپی بەسەر ماڵان‌دا دابەش بكرێت.