لێژنه‌ی یاسایی ڕاستاندن بۆ ڕاپۆرتى لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند سه‌باره‌ت به‌پێشنیازەیاسای گەشتوگوزار ده‌كات
بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و ڕاستاندنی و تاووتوێکردنى چەند سەرنج و تێبینییه‌كی یاسایی له‌سه‌ر ڕاپۆرتی لێژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گه‌شتوگوزار، تایبەت بە پێشنیازەیاسای گەشتوگوزار لە هەریمى كوردستان-عێراق، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٦/١٤، لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانى و ڕاوێژکارانی لێژنه‌كه، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، مادە و بڕگەکانی پێشنیازه‌یاساكه تاووتوێ كران بەمەبەستی ڕاستاندنى له‌لایه‌ن لێژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه بۆئه‌وه‌ی ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت و بخرێته به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان و خوێندنەوەی دووەمى بۆ بكرێت، تا وەکو یاسایەک لە داهاتوودا کاری پێبکرێت و سوود بە کەرتی گەشتیاری بگەیەنێت.