لێژنه‌ی رۆشنبیری په‌رله‌مان سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو فه‌یسه‌ڵ عوسمان ده‌كات
زۆر به‌داخه‌وه ئه‌مرۆ هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری ناوداری كوردستان (فه‌یسه‌ل عوسمان) له ته‌مه‌نی ٦٦ ساڵی به‌نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچیدوایی كرد.
هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو یه‌كێك بوو له‌هونه‌رمه‌ند و شێوه‌كاره لێهاتوو و به توانا و ده‌ست ره‌نگینه‌كانی كورد، كه له‌گه‌ڵ تابلۆكانیدا به‌شداری له‌ده‌یان پێشانگەی ناوخۆ و ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تیدا كردووە، یه‌كێك بوو له ناوه دیاره‌كانی هونه‌ری وێنه‌كێشان له‌ئاستی ناوخۆ ونیوده‌وڵه‌تی، له‌هونه‌ری شێوه‌كاریدا خاوه‌نی رێچكه‌یه‌كی تایبه‌ت و ناوازه‌ی هونه‌ری نیگاركێشی بوو، كه دڵسۆزانه ته‌واوی ژیانی خۆی به‌كاركردن له‌گه‌ڵ ره‌نگه ئاوییه‌كان وفڵچه و تابلۆكانیدا به سه‌ر برد.
له لێژنه‌ی رۆشنبیری وێڕای ئه‌وه‌ی به‌بایه‌خه‌وه كاره ره‌نگینه‌كان و به‌رهه‌مه نایابه‌كانی به‌رز ده‌نرخێنین، هاوکات هاوخه‌می و دڵته‌نگی خۆمان له‌گه‌ڵ خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو كاك فه‌یسه‌ڵ راده‌گه‌یه‌نین، سه‌ره‌خۆشی له‌ته‌واوی هونه‌رمه‌ندان و هاورێیانی كۆچكردوو ده‌كه‌ین، له خوای گه‌وره داواكارین گیانی كۆچكردوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات سه‌بر و ئارامی به خانه‌واده‌كه‌ی وگشت لایه‌ك ببه‌خشێت.
لێژنه‌ی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و وه‌رزش ولاوان له‌په‌رله‌مانی كورستان
٢٠٢٢/٦/٨