Skip to the content
Menu

پرسەنامەیەك لە لێژنەی رۆشنبیریی پەرلەمانی كوردستانەوە

لیژنەی رۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان، دڵتەنگی خۆی رادەگەیەنێت بەبۆنەی كۆچیدوایی نوسەر و وەرگێڕی ناسراوی گەلەكەمان د. عەزیز گەردی.

د. عەزیز گەردی، یەكێك بوو لە ئەستێرە درەوشاوەكانی كایەی فەرهەنگی كوردیمان و خزمەتێكی گەورەی لەبواری نووسین و وەرگێڕانی شاكاری ناوازەدا بۆ سەر زمانی پاراوی كوردی كردووە، بۆیە پڕكردنەوەی كەلێنی كۆچیدوایی ئەم روناكبیرە دیارەی كورد، كارێكی زەحمەت دەبێت، وەكچۆن تەواوی ژیانی خۆی بۆ خزمەتكردنی كایەی ئەكادیمی و فەرهەنگی گەلەكەمان تەرخانكردبوو.

لێژنەی رۆشنبیریی پەرلەمانی كوردستان، بەرێز و ستایشەوە لە بەخشش و بەرهەمەكانی ئەم پیاوە گەورەیە دەڕوانێت و خەمباری خۆیشمان بۆ كشانی ئەم ئەستێرەیەی رۆشنبیریی كوردیمان دەردەبڕین و پرسە و سەرەخۆشی لەخۆمان و كەسوكار و هاورێ و خوێندەوارانی گەلەكەمان دەكەین.

رۆحی د. عەزیز گەردی شادبێت.

لێژنەی رۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان

۲۰۲۲/٦/٦