سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارە هەرێم کرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ۲۰۲۲/٦/۲۰، د. ڕێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازی له فه‌همی بورهان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كرد.
له دیدارێكی نێوانیاندا باسی هه‌لومه‌رج و دۆخی سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و ناوچانه كرا كه كه‌وتوونه‌ته سنوری جوگرافی مادده‌ی ۱٤۰ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند:" ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، زامنی ماف و داخوازییه‌كانی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و پێكهاته جیاوازه‌كانی عێراقه، هیواخوازین ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی خۆی چڕ بكاته‌وه بۆ پته‌وكردنه‌وه‌ی ڕایه‌ڵه نیشتمانییه‌كان، و په‌یوه‌نییه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ جوڵاندنه‌وه‌ی ئه‌م دۆسیه گرنگه كه ساڵانێكه هه‌ڵپه‌سێردراوه".
له‌به‌شێكیتری قسه‌كانیدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، باسی لە ئه‌ركه‌كانی ده‌سته‌كه و پابه‌ندییه‌كانی به‌رامبه‌ر به په‌رله‌مانی كوردستان كرد، و داوای لێیان كرد كه هاوئاهه‌نگی باشیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستان.
پاشان فه‌همی بورهان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی ئیش و كاره‌كانی ده‌سته‌كه و ئاماده‌كردنی ئه‌و ڕاپۆرتانه خسته‌ڕوو كه له ئێستادا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی و دڵنیایی خۆیان پێشكه‌ش به سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد، بۆ هاوئاهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی له‌سه‌ر تێكڕای ئه‌و دۆسیانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به ئاینده‌ی خه‌ڵكی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی.