شاندیکی لێژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان سەردانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەکات
بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە کاروباری وەزارەتهكه، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٢/٦/٩، شاندێکی لێژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان له پهرلهمانی كوردستان، بەسەرۆکایەتیی بەهجەت عهلی، جێگری سەرۆکی لێژنە و ئهندامیهتیی ژمارەیەک لە ئەندامانی لێژنەكه، سەردانی وەزارەتی ئاوەدانکردەوە و نیشتەجێکردنی حكوومهتی ههرێمی كوردستانی کرد و لەلایەن د. ئاگرین عهبدوڵا، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری ڕێگهوبان پێشوازیی لێکرا.
شاندى لێژنهكهی پەرلەمان کۆمەڵێک پرسیار و سەرنجیان لهبارەی کۆی گشتیی کاروبارەکانی وەزارەت ههبوو، بەتایبەت ئەو پرسیارانەی پەیوەندیداربوون بەپڕۆژەکانی ڕێگهوبان، ئاراستەی بریکاری وەزارەتیان کرد.
لەلایەن خۆیەوە بریکاری وەزارەت ڕوونکردنەوەی وردی خستە بەردەم ئەندامانی لێژنەكه و جەختی لەوە کردەوە کە وەک وەزارەت هەوڵی جدی دەدەن بۆ تەواوکردنی پڕِۆژە تەواونەکراوەکان و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.