شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شدارى له سی و پێنجه‌مین ساڵڕۆژى كیمیابارانكردنی سه‌رده‌شت ده‌كات
لەسەر بانگھێشتی كۆمەڵەی قوربانییانی سەردەشت، ڕۆژی ٢٠٢٢/٦/٢٧، شاندێكی پەرلەمانی كوردستان، كە پێكھاتبوو لە شاخەوان ڕەئوف بەگ، سەرچنار ئەحمەد، سەركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی، ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی كوردستان، ئاشنا ئیسماعیل شوكر، به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌كانی په‌رله‌مان له‌شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان، بەشداریى لە (٣٥) سی و پێنجەمین ساڵڕۆژی كیمیابارانی سەردەشت كرد.
لە ڕێوڕه‌سمێكی ماتەمینیدا شاندی بەشداربوو تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفایان لەسەر مۆنۆمێنتی شەھیدانی كیمیابارانی سەردەشت دانا.
ھەر لەمیانی سەرانەكەیاندا لەگەڵ بەرپرسانی شاری سەردەشت، تاووتوێی چەند پرسێكی گرنگ كرا، به‌تایبەت دۆخی بریندارانی بۆردوومانی كیمیایی، ھاوكات بابەتی نۆژەنكردنەوەی گۆڕی شەھیدانی تراژیدیای سەردەشت و ھێنانەوەی ڕووفاتی شەھیدانی ھەڵەبجە، تەوەرێكی گرنگی دیكەی كۆبوونەوەكانیان بوو.