لێژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌كاروباری لێژنه، نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ۲۰۲۲/٦/۸ لێژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر به‌سه‌رپه‌رشتی د.شایان كاكه سالح جێگری سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لێژنه‌کە كۆبوونه‌وه‌ی ئاسای خۆی ئه‌نجامدا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر كێشه‌ی گرانی بازاڕ و پێداویستییەكانی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیان له‌بازاڕەكانی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌ندامان ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌م باره‌یه‌وه خسته‌ڕوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ختیار شوكری ئه‌ندامی لێژنه ڕا‌سپێردرا كه ڕاپۆرتێك له‌مباره‌یه‌وه ئاماده بكات و ئاراسته‌ی لێژنه‌ی بكات به‌مه‌به‌ستی كاركردن له‌سه‌ری و ئاراسته‌كردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان .
ته‌وه‌ری دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه ته‌رخان كرابوو بۆ درێژه‌دان به گفتوگۆكردن و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت بۆ خوێندنەوەی دووەم له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای ئه‌رك و مافی هێزكاری ته‌ندروستی، ئه‌ندامان ڕاو سه‌رنج و تێبینییه‌كانیان له‌سه‌ر بڕگه و مادده‌كان خسته‌ڕوو، دوای ئه‌نجامدانی هه‌ندێك گۆڕانكاری له‌نێو پێشنیازه‌یاساكه، ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێكاره په‌یڕه‌وییه‌كان .