Skip to the content
Menu

یاساى نه‌وت و گاز هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌

به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى یه‌كه‌می یاسای نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٦/٢٢، لێژنه‌ى وزه‌ و سامانه‌سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانى، به‌سه‌رپه‌رشتیى عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح، سه‌رۆكى لێژنه‌ و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانى لێژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مادده‌ى چواره‌مى پڕۆژه‌یاسا هه‌مواره‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كراوه‌ و تێیدا پێشنیازى زیادكردنى سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بۆ ئه‌ندامیه‌تى له‌ ئه‌نجوومه‌نى هه‌رێمى بۆ كاروبارى نه‌وت و گاز كراوه‌، تاووتوێ كرا و دید و تێڕوانینی لێژنه‌كه‌ی له‌باره‌وه‌ ئاماده‌كرا بۆئه‌وه‌ى له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می بۆ بكرێت.