خاڵێكی تر بۆ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/٦/٢٩ زیاد كرا
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كراوه، تێیدا ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كه خاڵێكی تر به‌ڕیزبه‌ندیی (دووه‌م) بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ژماره (١٠)ى ئاساییی رۆژی چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/٦/٢٩ زیاد كراوه، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
بۆ/ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
بابه‌ت/ به‌یاننامه
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاری دا به زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك به‌ڕێزبه‌ندیی (دووەم) بۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (١٠)ی ڕۆژی چوارشەممە ڕێكه‌وتی ٢٠٢٢/٦/٢٩، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی ماددەی (٧٩، ٨٠) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
١ - پێشنیازەیاسای (لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان).
2 - پێشنیازەیاسای (سەندیكای بایلۆجی هەرێمی كوردستان).