د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیى لە به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ی هه‌ولێری مافى مرۆڤ له نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عێراق كرد
![](/media/11611/kurdistan_parliament_d-hemn-h-shyonami.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132918987590000000)
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/٣/١٦، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیى له خاتوو ئانیت له‌یس، به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ی هه‌ولێری مافى مرۆڤ له نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عێراق (یۆنامی) و فرانسس ڕیڤالتۆ لاناو، ڕاوێژكارى سیاسی له نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عێراق كرد.
له دیدارێكدا، باس لە كاراكردنه‌وه‌ى كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووى هه‌رێمی کوردستان كرا و ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به گرنگ و پێویست زانرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕه‌وشی سیاسيی هه‌رێمی كوردستان و عێراق گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.