له دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره
د. ڕێواز فائق: "په‌رله‌مانى كوردستان وێڕاى مكوڕبوونى له‌سه‌ر پاراستنى قه‌واره‌ى ده‌ستووریی هه‌رێمى كوردستان پێداگری له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانمان ده‌كات"
سه‌عات ١٢ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٢/٣/١، به سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره له ساڵی چواره‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تاى دانیشتنه‌كه، د. رێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به ناوى خوا و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، پاشان له‌لایه‌ن منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه خوێندرایه‌وه كه له شه‌ش خاڵ پێكهاتبوو خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگ وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له گیانی شه‌هیدانی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشی نه‌ته‌وه‌یى، خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی چواره‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ى (٧)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له وته‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی چواره‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، خاڵی چواره‌میش بریتی بوو له وته‌ی به‌ڕێزان سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره، خاڵی پێنجه‌میش بریتی بوو له ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای پاراستنی ئه‌رشیف له هه‌رێمی كوردستان و پڕۆژه‌یاساكانی (چه‌ك له هه‌رێمی كوردستان، هه‌موارى یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌با)، خاڵی شه‌شه‌م و و كۆتایی به‌رنامه‌ى كاریش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه، دەستەی سەرۆکاێەتیی پەرلەمان و په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ مارشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌قیقه‌یه‌ك به بێده‌نگی وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له گیانی شه‌هیدانی كوردستان و عێراق، پاشان سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ى له ساڵی چواره‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ڕاگه‌یاند.
به‌پێى خاڵی سێیه‌می به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ش، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره، وتەیەکی پێشكه‌ش كرد و له سه‌ره‌تای وته‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتى ٢٠٢٢/٣/١، وه‌رزى به‌هاره‌ى یاسادانان له ساڵى چواره‌مى خولى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌ین. ده‌سپێكى ئه‌م وه‌زره له كاتێكدایه كه جیهان و ناوچه‌كه به گشتى و عێراق و كوردستان به تایبه‌تى به قۆناغێكى هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕن، جیهان و ناوچه‌كه له به‌رده‌م چه‌ندین ئاڵنگاریى گه‌وره‌دان، پڕۆسه‌ى سیاسى له عێراقدا له بارێكى چه‌قبه‌ستوودایه و پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار و پێكهێنانى حكوومه‌تى ئیتیحادى دواكه‌وتووه و ئومێده‌وارین له‌به‌ر ڕِۆشنایی لێكتێگه‌یشتنى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌رچى زووه بگه‌نه ڕێككه‌وتن و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانى عێراق بكه‌ونه سه‌ر ڕێچكه‌ى كارى خۆیان و له‌م میانه‌شدا خواستى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌یه كه به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى هه‌رێمى كوردستان و دۆسییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق له ئه‌وله‌ویه‌تى كارى ئه‌و هێز و لایه‌نه سیاسییانه بن كه براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ن".
هه‌ر له وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی له بڕیارى دادگاى فیدڕاڵیی عێراق سه‌باره‌ت به دۆسییه‌ى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان كرد و ڕایگه‌یاند: "ئێمه له په‌رله‌مانى كوردستان پێمان وایه ئه‌م بڕِیاره پێچه‌وانه‌ى ڕۆحى ده‌ستوورى عێراق و بنه‌ماكانى سیسته‌مى فیدڕاڵییه كه هه‌موو هێز و پێكهاته‌كانى عێراق له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا له‌سه‌رى ڕێككه‌وتبووین، هه‌ر بۆیه په‌رله‌مانى كوردستان وێڕاى مكوڕبوونى له‌سه‌ر پاراستنى قه‌واره‌ى ده‌ستووریی هه‌رێمى كوردستان، له هه‌مان كاتدا پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانمان و جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له به‌كارهێنانى ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى كه به‌پێى ده‌ستوورى عێراق به دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دراوه"، هه‌روه‌ها پشتیوانیى سیاسیى په‌رله‌مانی بۆ بژارده‌ى گفتوگۆى بنیادنه‌رانه له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى ئیتیحادى به ئاراسته‌ى چاره‌سه‌رى لۆژیكى و واقیعى گشت كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌به‌ر ڕۆشنایی ده‌ستوور ده‌ربڕی، له نێویشیاندا دۆسییه‌ى نه‌وت و غاز، به جۆرێك كه به‌رژه‌وه‌ندیى گه‌لانى عێراق و شكۆى هه‌رێمى كوردستانى تێدا پارێزراو بێت و ببێته مایه‌ى سه‌قامگیریى سیاسى و ئابوورى و ئه‌منیى به‌رده‌وام.
سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى خولی شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستانیش، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند: "سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان و فراكسیۆنه‌كانى ئه‌م په‌رله‌مانه به‌ڕێزه هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌ڵبژاردن له واده‌ى یاسایی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت و پڕۆسه‌ى دیموكراسى له هه‌رێمى كوردستان ڕێڕه‌وى ڕاسته‌قینه‌ى خۆى وه‌ربگرێت، بۆیه ئه‌ركی په‌رله‌مانی كوردستانه كه كارى لێبڕاوانه بۆ ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له كاتى خۆیدا بكات، له ڕێی نه‌هێشتن و چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی ده‌بنه له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌كه و به دیاریكراوى ئاسته‌نگه یاسایی و ته‌كنیكییه‌كان".
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داواى له فراكسیۆنه‌كان و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كرد كه پێكه‌وه كار بكه‌ن و هاوكاری یه‌كتر بن له لێككنزیكبوونه‌وه و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له نێوان لایه‌نه‌كاندا و گه‌یشتن به سازانى نیشتیمانى له‌و پێناوه‌دا به ئاراسته‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێك كه متمانه و زه‌مینه‌ى گیانى پێكه‌وه كاركردنى ئاینده‌یی بڕه‌خسێنێت.
له كۆتایی وتاره‌كه‌شیدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌ركه‌كانى په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران و لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانى په‌رله‌مان له‌و وه‌رزه‌ى یاسادانان و ڕایگه‌یاند: "دوا وه‌رزى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانه به‌جۆرێك دابه‌ش بكه‌ن كه ببێته مایه‌ى جێبه‌جێكردنى پلانى یاساكاری و ئه‌و پێشنیاز و پڕۆژانه‌ى كه په‌یوه‌ستن به كه‌رته خزمه‌تگوزای و ئابوورییه‌كان بكه‌ینه كارى له پێشینه‌مان و په‌سه‌ندیان بكه‌ین".
گووتیشی: "ئه‌ركى په‌رله‌مانتاران و لیژنه‌كانه كه كارى چاودێریى جێبه‌جێكردنى یاسا و بڕیاره‌كان چڕ بكه‌نه‌وه و چاوپۆشى له كه‌موكوڕییه‌كان نه‌كه‌ن و كارى ته‌واوكاری له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانى حكوومه‌ت بكه‌ن به ئاراسته‌ى خزمه‌تى زیاتر و به‌دیهێنانى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى گه‌لى كوردستان و دابینكردن و ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى ژیان و گوزه‌رانى باشتر بۆ هاووڵاتییان".
به‌پێی خاڵی چواره‌می به‌رنامه‌ی كاریش، سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان وته‌یان پێشكه‌ش كرد و تێیدا به‌رنامه‌ی كاری ته‌شریعیی خۆیان بۆ خولی گرێدانی به‌هاره‌ى په‌رله‌مان خسته‌ڕوو و جه‌ختییان له‌سه‌ر چه‌ندین پڕۆژه و پێشنیازه‌یاسا و بڕیاری تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی و پێشخستنی كه‌رتی ئابووری و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه و به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ی فه‌رمانبه‌ران كرده‌وه و پشتگیریی خۆشیان بۆ به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نوێ و ڕه‌خساندنی زه‌مینه بۆ ده‌رچوواندنی پێشنیازه‌یاسا و بڕیاره‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی هێڵه گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری حكوومه‌ته‌كه نیشاندا و جه‌ختییان له‌سه‌ر ئه‌ركی به‌داواداچوونی په‌رله‌مانی بۆ پڕۆژه و كاره‌كانی حكوومه‌ت و كارى پێكه‌وه‌یى و پێویستیی هێنانی یاسای بودجه‌ی گشتی بۆ په‌رله‌مان و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازه‌یاسا و پڕۆژه‌یاسایانه‌ى كه په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆیان به ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییان هه‌یه كرده‌وه.
هه‌روه‌ك باسیان له بڕیارى دادگای فیدڕاڵیی عێراق سه‌باره‌ت به نه‌وت و غازی هه‌رێم كرد و پشتیوانیی خۆیان بۆ بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ى هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێم ده‌ربڕی.
له وته‌كانیاندا سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان، جه‌ختییان له‌سه‌ر پێویستیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا و هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاراكردنه‌وه‌ى كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
به‌پێی خاڵی پێنجه‌می به‌رنامه‌ی كاریش، كه بریتی بوو له ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای پاراستنی ئه‌رشیف له هه‌رێمی كوردستان و پڕۆژه‌یاساكانی (چه‌ك له هه‌رێمی كوردستان، هه‌موارى یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌با)، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لێژنه تایبه‌تمه‌ندكان به هه‌ریه‌ك له‌و پێشنیازه‌یاسا و پڕۆژه‌یاسایانه، به‌پێی ڕیزبه‌ندیى بڕگه‌كان كه له‌و خاڵه‌ی به‌رنامه‌ی كاردا هاتبوو، به جیا ناوونیشان و ماده به‌ماده و بڕگه به بڕگه و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنیان كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له دانیشتنی پێشووتردا له كاتی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌میاندا بۆ هه‌ر ماده و بڕگه‌یه‌ك خرابوونه ڕوو و له ڕاپۆرتى هاوبه‌شى لێژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان جێگه‌یان كرابووه‌وه، خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سند كران.
پاشان كۆی یاساكان به جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه په‌سند كران و به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆزبایى له په‌رله‌مان و خه‌ڵكی كوردستان كرد.
به‌مجۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایى به دانیشتنه‌كه هێنا و ڕایگه‌یاند: "سبه‌ی سه‌عات ١١ی پێشنیوه‌ڕۆ درێژه به دانیشتنه‌كه‌مان ده‌ده‌ین".