وتاری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی کردنەوەی وەرزی نوێی یاسادانان
سه‌عات ١٢ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٣/١، به سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (١)ى ئاسایی خولی بەهارە له‌ساڵی چوارەمی خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
لە پێشەکی دانیشتنەکەدا د. ڕێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی دەسپێکی وەرزی نوێی پەرلەمانی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی وتارەکەیە:
ئه‌ندامانی به‌ڕێزی په‌رله‌مان
هاووڵاتیانی ئازیزی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتى ٢٠٢٢/٣/١ وه‌رزى به‌هاره‌ى یاسادانان له ساڵى چواره‌مى خولى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌سپێده‌كه‌ین.
به‌ڕێزان..
ده‌سپێكى ئه‌م وه‌زره له كاتێكدایه كه جیهان و ناوچه‌كه به‌گشتى، و عێراق و كوردستان به تایبه‌تى به قۆناغێكى هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕن، جیهان و ناوچه‌كه له به‌رده‌م چه‌ندین ئاڵه‌نگاریى گه‌وره‌دان، پڕۆسه‌ى سیاسى له عێراقدا له بارێكى چه‌قبه‌ستوودایه و پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانى حكومه‌تى ئیتیحادى دواكه‌وتووه، و ئومێده‌وارین له‌به‌ر ڕۆشنایی لێكتێگه‌یشتنى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌رچى زووه بگه‌نه ڕێككه‌وتن و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانى عێراق بكه‌ونه سه‌ر ڕێچكه‌ى كارى خۆیان و له‌م میانه‌شدا خواستى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌یه كه به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى هه‌رێمى كوردستان و دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق، له ئه‌وله‌ویه‌تى كارى ئه‌و هێزو لایه‌نه سیاسیانه بن كه براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ن.
هاوكات بڕیارى دادگاى باڵاى ئیتیحادى سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان، یه‌كێكه له‌و بابه‌ته گه‌رمانه‌ى له ئێستادا زۆرترین باس و خواسى له‌سه‌ره و قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستانى خستۆته دۆخێكى نوێوه، ئێمه‌ش له په‌رله‌مانى كوردستان پێمان وایه ئه‌م بڕیاره پێچه‌وانه‌ى ڕۆحى ده‌ستورى عێراق و بنه‌ماكانى سیسته‌مى فیدراڵییه كه هه‌موو هێزو پێكهاته‌كانى عێراق له چوارچێوه‌ى ده‌ستوردا له‌سه‌رى ڕێككه‌وتبووین، هه‌ر بۆیه په‌رله‌مانى كوردستان وێڕاى مكوڕبوونى له‌سه‌ر پاراستنى قه‌واره‌ى ده‌ستووریی هه‌رێمى كوردستان،
له هه‌مان كاتدا پێداگریی ده‌كات له‌سه‌ر مافه ده‌ستورییه‌كانمان و جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له به‌كارهێنانى ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى كه به‌پێى ده‌ستورى عێراق به دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دراوه، و پشتیوانى سیاسى خۆمان بۆ بژارده‌ى گفتوگۆى بونیادنه‌رانه به‌رده‌وام له نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ئیتیحادى به ئاڕاسته‌ى چاره‌سه‌رى لۆژیكى و واقعى گشت كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، له‌به‌ر ڕۆشنایی ده‌ستوور، له نێوانیاندا دۆسیه‌ى نه‌وت و غاز دوپاتده‌كه‌ینه‌وه، به‌جۆرێك به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لانى عێراق و شكۆى هه‌رێمى كوردستانى تێدا پارێزراو بێت و ببێته مایه‌ى سه‌قامگیرى سیاسى و ئابووریى و ئه‌منى به‌رده‌وام.
به‌ڕێزان..
له نێو ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌دا پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان یه‌كێكى تره له‌و ئیستحقاقانه‌ى كه له به‌رده‌م هه‌رێمى كوردستاندایه، و سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان و فراكسیۆنه‌كانى ئه‌م په‌رله‌مانه به‌ڕێزه هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌ڵبژاردن له واده‌ى یاسایی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، و پڕۆسه‌ى دیموكراسى له هه‌رێمى كوردستان ڕێڕه‌وه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى خۆى وه‌ربگرێت، بۆیه ئه‌ركی په‌رله‌مانی كوردستانه كه كارى لێبڕاوانه بۆ ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له كاتى خۆیدا بكات، له‌ڕێی نه‌هێشتن و چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی ده‌بنه له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌كه و به دیاریكراوى ئاسته‌نگه یاسایی و ته‌كنیكی یه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داواتان لێده‌كه‌ین پێكه‌وه كاربكه‌ن و هاوكاری یه‌كتربین له لێكنزیكبوونه‌وه و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له نێوان لایه‌نه‌كاندا و گه‌یشتن به سازانى نیشتیمانى له‌م پێناوه‌دا، به ئاڕاسته‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێك كه متمانه‌و زه‌مینه‌ى گیانى پێكه‌وه كاركردنى ئاینده‌یی بڕه‌خسێنێت.
ئه‌ندامانى به‌ڕێزى په‌رله‌مان..
سه‌باره‌ت به ئه‌ركه‌كانى په‌رله‌مان، و به دیاریكراوى پڕۆسه‌ى یاسادانان چاودێریى، ئه‌ركى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى و لیژنه‌كانى په‌رله‌مانه، كه ئه‌م وه‌رزه‌ى یاسادانان، كه دوا وه‌رزى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانه، به‌جۆرێك دابه‌ش بكه‌ن، كه ببێته مایه‌ى جێبه‌جێكردنى پلانى یاساكاریی و ئه‌و پێشنیاز و پڕۆژانه‌ى كه په‌یوه‌ستن به كه‌رته خزمه‌تگوزایی و ئابوورییه‌كان بكه‌ینه كارى له پێشینه‌مان و په‌سه‌ندیان بكه‌ین.
له هه‌مان كاتدا ئه‌ركى په‌رله‌مانتاران و لیژنه‌كانه كه كارى چاودێریى جێبه‌جێكردنى یاسا‌و بڕیاره‌كان چڕ بكه‌نه‌وه و چاوپۆشى له كه‌م و كوڕییه‌كان نه‌كه‌ن و كارى ته‌واوكاریی له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانى حكومه‌ت بكه‌ن به ئاڕاسته‌ى خزمه‌تى زیاتر و به‌دیهێنانى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى گه‌لى كوردستان و دابینكردن و ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى ژیان و گوزه‌رانى باشتر بۆ هاوڵاتیان.
له كۆتاییدا، داواكارین سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران و فراكسیۆنه‌كان هاوكار و هه‌ماهه‌نگى یه‌كبن بۆ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له‌م وه‌رزه‌ى یاساداناندا، له كه‌شێكى له‌بار و ئارام‌دا ئه‌ركه‌كانى خۆى ئه‌نجامبدات.
هه‌ر سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز بن.