Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ جێگری كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٣/١٠، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ سڤێن مۆله‌ر، جێگری كونسوڵی گشتیی كۆمارى ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌ دیدارێكدا، باس لە کار و چالاکییەکانی پەرلەمانی کوردستان و پلان و به‌رنامه‌ى كارى په‌رله‌مان بۆ وه‌رزی نوێى یاسادانان و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووى هه‌رێمی کوردستان كرا.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕه‌وشی سیاسی و ئه‌منیى هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ تاووتوێ كرا. پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئه‌ڵمانیا، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوون.