Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی كۆماری فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٣/١، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پیشوازیی له‌ ئۆلیڤیێ دیكوتینێ، كونسوڵی گشتیی كۆماری فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌ دیدارێكدا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، باسی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی عێراق و ڕایگه‌یاند: "هه‌رێمی كوردستان پارێزگاری له‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی خۆی و قه‌واره‌ ده‌ستوورییه‌كه‌ی ده‌كات و ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای فیدڕاڵی ناده‌ستوورییه‌ و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پیاده‌كردنی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی خۆی".