د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له كونسوڵی گشتیی كۆماری فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان كرد
ئه‌مڕۆ پێجشه‌ممه ٢٠٢٢/٣/١٧، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پیشوازیی له ئۆلیڤیێ دیكوتینێ، كونسوڵی گشتیی كۆماری فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا، هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر و لێكه‌وته‌كانی دوای هێرشه‌كه گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا و د. هێمن هه‌ورامی، سوپاسی هه‌ڵوێستی فه‌ره‌نسا و ولاتانی كرد بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و هێرشه و پشتگیرییه به‌رده‌وامه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان.
پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كاراكردنه‌وه‌ى كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوون، د. هێمن هه‌ورامی، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر پێویستیی ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له واده‌ى دیاریكراوی خۆیدا، ڕِایگه‌یاند: "پێویسته كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كارا بكریته‌وه به‌پێی ڕِیكاره په‌یڕه‌وییه‌كان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمسیۆن چه‌ند نووسراوێكی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه، پێویسته په‌رله‌مانی كوردستانیش به ئه‌ركه یاساییه‌كه‌ی خۆى هه‌ڵبستێت له‌وباره‌یه‌وه".
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕه‌وشی سیاسی و ئه‌منیى هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه تاووتوێ كرا و پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی فه‌ره‌نسا، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوون.