Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ سه‌رۆكی به‌شی كاروباری سیاسی و ئابووری له‌ كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا كرد

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٣/١٧، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ خاتوو دێو تیه‌نته‌واچ، سه‌رۆكی به‌شی كاروباری سیاسی و ئابووری له‌ كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌ دیدارێكدا باس له‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر شاری هه‌ولێر كرا و د. هێمن هه‌ورامی، سوپاسی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكای كرد بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و هێرشه‌ و پشتگیریی به‌رده‌وامی بۆ هه‌رێمی كوردستان.
پاشان باس له‌ پرسى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كاراكردنه‌وه‌ى كۆمسیۆن و كاری له‌ پێشینه‌ی په‌رله‌مان كرا و د. هێمن هه‌ورامی، ڕایگه‌یاند: "بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا بكرێت، پێویسته‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كارا بكریته‌وه‌ به‌پێی ڕیكاره‌ په‌یڕه‌وییه‌كان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمسیۆن سێ نووسراوی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه‌، په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌بێت به‌ ئه‌ركه‌ یاساییه‌كه‌ی خۆى هه‌ڵبستێت".
هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا دواین پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا.